هه جێج پاكترین گوند له جیهان دا
پاكترین گوند له جیهاندا له هه ورامانه
گوندی هه‌جیجی سه‌ربه شاری پاوه له هه‌رێمی هه‌ورامان وەك خاوێنترین گوند له جیهان لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ناسێندرا.
گوندی هەجیج سەر بەشاری پاوەی رۆژهه‌لاتی کوردستان وێرای نه‌بونی خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ده‌وله‌تی، به هه‌وڵ و ماندوو بوونی گوندنشینان، وه‌ک خاوێنترین گوندی جیهان ناسێندرا. شاندێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌م ماوه‌ی دووایدا سه‌ردانی گوندنی ههجییان کرد و ئه‌و گونده وه‌ک پاکترین گوند له سه‌ر ئاستی جیهان ده‌سنیشانیان کرا. نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند هۆكاری سەرەكی بۆ ده‌ستنیشان کردنی ئەو گوندە بەخاوێنترین گوند لە جیهاندا خستهتۆ ڕوو له وانه :
ڕه‌وشی ژینگەی ناوچەكە و بەكارنەهێنانی سیگار و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و دروستکردنی زۆربه‌ی که‌لوپه‌ل و پۆشاک و پێدوایستیه‌کانی ژیان له لایه‌ن خۆیانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه گوندی هه‌جیج لە 170 خێزان پیک دێت و بڕیاره له داهاتویه‌کی نزیک دا نوێنەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕێوڕه‌سمێکدا له گونده‌که ، به فه‌رمی هه‌جیج به خاوێنترین گوندنی جیهاند ڕابگه‌ێنن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی كارناسانی ئیداره‌ی میرات و كه‌لتووری پارێزگای كرماشان، مێژووی گوندی هه‌جیجی سه‌ربه‌ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆ زیاتر له 1200 ساڵ پێش ده‌گه‌رێته‌وه. كارناسانی ئیداره‌ی میرات و كه‌لتووری كرماشان پاش سه‌ردانیان بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گوندی هه‌جیج و لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی مێژووی دروستكردنی ئه‌و گونده، رایانگه‌یاند مێژووی گوندی هه‌جیج بۆ زیاتر له 1200 ساڵ پێش ده‌گه‌رێته‌وه‌و دروستكردنی بیناسازی له‌م گوندهیهكێك لهكۆنترین شێوازه‌كانی بیناسازیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌و خه‌ڵكی هه‌ورامان له دابینكردنی هه‌موو پێداویستی ژیان سه‌ربه‌خۆ بوون.
شایانی باسهگوندی هه‌جیج له200 كیلۆمیتری باكووری رۆژاوای شاری كرماشاندایهو چه‌ندین ساڵهوهك خاوێنترین گوندی پارێزگای كرماشان له‌لایان ئیداره‌ی میرات و كه‌لتوری كرماشان ده‌ستنیشان ده‌كرێ

0 Responses to "هه جێج پاكترین گوند له جیهان دا"
Leave A Comment :